<!-- IMAGE -->
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن هێشتاش مه‌سه‌له‌ی تایفه‌گه‌رایی و ئاینزایی له عێراقدا بوونی هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر مه‌حمود عوسمان به دوری نازانێت بۆ چوار ساڵی داهاتوش کورد له عێراق هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا هه‌بێت هه‌رچه‌نده له چوار ساڵی ڕابردودا ژماره‌یه‌ک له داواکانی کورد بهجێنهگهیهندراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:33 خوله‌كه.