وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌توانن سـزای یه‌ک‌لایه‌نه بخه‌نه سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌توانێت سـزای خۆی بسه‌پـێنێت.
<!-- IMAGE -->
بێرنارد کوشنه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له فله‌ندا به په‌یامنێرانی گوت یه‌که‌م هه‌وڵمان ده‌بێت ئه‌وه بێت که ئه‌و به‌رنووسه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت، به‌ڵام گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرا بۆی هه‌یه فه‌ره‌نسـا پـێشـنیازی سزای دژ به بانکه‌کانی ئێران و کۆمپانیاکانی بیمه و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شت بۆ چه‌ند که‌سێـکی دیارکراو بکات.
کوشنه‌ر ئه‌م قسانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد له باکوری فله‌ند.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا هاوشـانه فله‌ندیـیه‌که‌شی گوتی هاوڕایی‌یه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنی سـزایه‌کی یه‌ک‌لایه‌نه بۆ سه‌ر ئێران.
شـایانی باسه ئه‌ندامه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتیوانی چوارهه‌مین سـزای دژ به ئێران ده‌که‌ن، به‌ڵام چینی خاوه‌ن ڤیتۆ داوا ده‌کات هه‌وڵی زیاتری دیپـلۆماسی بدرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی تاوانبار ده‌که‌ن. چی ئێرانیشه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ته‌نها به مه‌به‌سـتی وزه‌ی ناوه‌کیـیه.