به ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی بانکۆکی پایته‌ختی تایلاند بڵاوبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن و داوا له حکومه‌تی ئێسـتای وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه و هه‌ڵـبژاردنی نوێ سـازبکرێت. خۆپـیشـانده‌ران ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژیان بۆ جێبه‌جێـکردنی داخوازیـیه‌کانیان داناوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دانیال شێرف له بانکۆکه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
خۆپـیشـانده‌ران له ماوه‌ی ئه‌م پـشـووی هه‌فته‌یه‌دا له هه‌موو لایه‌که‌وه چوون به‌ره‌و بانکۆک و زیاتریش خه‌ڵـک له باکوری وڵاته‌که‌وه هاتبوون و ژماره‌یان به ده‌یان هه‌زار که‌سه و کراسی سـووریشیان له‌به‌ردایه.
خۆپـیشـانده‌ران ئه‌و ڕێـگه و بانه سه‌ره‌کیـیانه‌یان گرتووه که ده‌چنه‌وه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تی تایلاند، وه له په‌یامه‌که‌شـیانه واده‌یه‌ک دیارکراوه بۆ حکومه‌تی تایلاند تا ده‌سـت له‌کار بکێشێته‌وه و ڕێـگه‌ش بدات هه‌ڵـبژاردنی نوێ بکرێت.
شان بوونپراکۆنگ ده‌مڕاستی نێونه‌ته‌وه‌یی کراس سـووره‌کانه ده‌ڵێت:
" گرنگترین په‌یامی ئه‌م کاتژمێره ئه‌وه‌یه ته‌نها 24 کاتژمێرمان به حکومه‌ت داوه بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش." وه ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له 24 کاتژمێردا ئه‌وه نه‌که‌ن ئه‌وا خۆپـیشـانده‌ران هه‌ڵوێسـتی زیاتر وه‌رده‌گرن."
سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند گوتوویه‌تی مل بۆ ئه‌و فشـارانه نادات به‌ڵام ڕێـگه به هه‌ڵـبژاردن ده‌دات له کاتێـکی گونجاو‌دا.
زۆرێـک له کراس سـووره‌کان له لایه‌نگرانی تاکسین شیناواتران سه‌رک وه‌زیری پـێشـوون به‌هۆی ئه‌و سـیاسه‌ته‌ی له پـشـتیوانکردنی هه‌ژاراندا هه‌یبووه.
سـاڵی 2006 شیناواترا له کوده‌تایه‌کدا له‌کار لادرا و ئێسـتا له ده‌ره‌وه‌ی تایلاند ده‌ژی تا نه‌چێته زیندانه‌وه به تاوانی گه‌نده‌ڵی.
کراس سـووره‌کان لۆمه‌ی ده‌سـته‌ی تایبه‌ت ده‌که‌ن له بانکۆک بۆ ئه‌و کوده‌تایه و هه‌روه‌ها خۆپـیشـاندانه‌کانی سـاڵی 2008 یش که بوونه مایه‌ی ڕووخاندنی حکومه‌ته دۆسـته‌که‌ی تاکسین شیناواترا.