ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه نیشـانی ده‌ده‌ن که‌وا هاوبه‌ندی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له به‌غدا له پـێشه‌وه‌یه.
به‌پـێی ژماردنی ده‌نگه‌کان تا ئێسـتا پـێشـبینی ده‌کرێت نوری ئه‌لمالیکی جارێـکی دیکه بڵندترین پـۆستی حکومه‌ت بگرێته ده‌ست، هاوکات وا ده‌رده‌که‌وێت سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی به ته‌نها ئه‌و ڕکابه‌ری بێت.
له کۆی 325 کورسیه‌که‌ی په‌رله‌مان پارێزگای به‌غدا خاوه‌نی 70 کورسـیـیه‌تی، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر لایه‌نێـک گرنگه که حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.
ڕۆژی هه‌ینی مه‌لایه‌کی نزیـکی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیسـتانی ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کان داوای کرد پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به زووترین کات ته‌واو بکرێت تا په‌رله‌مانی نوێ پـێـکبهێنرێت.
چاوه‌ڕوان ناکرێت هیچ لیسـتێـک زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست‌بهێنێت، بۆیه حکومه‌تی داهاتووی عێراق له هاوبه‌ندیـیه‌ک ده‌بێت پـێـکبهێنرێت، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه پـێویستی به چه‌ند مانگێـک هه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه نیگه‌رانی زۆر که‌وتۆته‌وه له‌سه‌ر دواکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که به جۆرێـک مه‌ترسی ئه‌وه دروست بووه یاری به ئه‌نجامه‌کان بکرێت.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه،ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.