هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ته‌واو بوون، هه‌رچه‌نده تا ئێستا و ئاماده‌کردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌نجامه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه، وه‌لێ ئه‌مه نه‌بۆته ته‌گه‌ره‌یه‌ک له به‌رده‌م گفتوگۆی چڕوپـڕی لایه‌نه‌کانی عێراقدا بۆ پـێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ و ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
له به‌غداوه سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن سیناریۆکان زۆرن به تایبه‌تیش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سه‌رچاوه نافه‌رمیـیه‌کان گوتویانه لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق پله‌ی یه‌که‌می ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی حه‌وتی سێی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک ده‌گوترێت نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بتوانێت به ته‌نیا حکومه‌ت پـێکبهێنێت.
به‌ر له هه‌ڵبژاردن زۆرێک باس له‌وه ده‌کرا حکومه‌تی داهاتووی عێراق حکومه‌تێکی زۆرترایه‌تی ده‌بێت نه‌ک حکومه‌تێکی هاوشێوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو ، له‌سه‌ر بنچینه‌ی گونجاندنی سیاسی یان ئه‌وه‌ی له عێراقدا پێی ده‌گوترێت ته‌وافوقی سیاسی بێت.
ئێستاش نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سوره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:26 خوله‌كه.