چین ڕه‌خنه‌ی خۆی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گرتووه له‌سه‌ر وه‌ڵامی پـێداچوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی واشنتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له چین.
ئه‌نجومه‌نی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاپـۆرتێکی ڕاگه‌یاند و تیایدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ قه‌یرانی قه‌رزی خانووبه‌ره له نێو ولاته یه‌کگرتووه‌کاندا تاوانبارکرد که داڕمانی ئابوری جیهانی لێکه‌وته‌وه.
له‌و ڕاپـۆرته‌دا هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا به سنووردارکردنی مافه‌کانی هاوڵاتیانی خۆشی له زۆر بواردا تاوانبارکراوه له ناویاندا یه‌کسانی ڕه‌گه‌زی، ئاسایشی تاکه‌که‌سی و پـێشوه‌چوونی سیاسی و ئابوریش.
شایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپـۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا چینی له ژماره‌یه‌ک بواری سه‌رپێچیکردنی مافه‌کانی مرۆڤدا تاوانبار کردووه. له‌و ڕاپـۆرته‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه به‌یژینگ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا بزافکاری مافه‌کانی مرۆڤی زیاتری هه‌راسان کردووه و زیندانیکردووه، وه ئه‌و حکومه‌ته کۆمۆنیسته‌ی به ژماره‌یه‌ک سه‌رکوتکردنی که‌لتوری و ئاینیش له تبت و هه‌رێمی خینجانگ تاوانبارکردووه.