<!-- IMAGE -->
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت پـێویسـته ده‌سـتبه‌جێ وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینـیـیه‌کان ده‌سـتپـێـبکات سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئیسرائیل دایناوه بۆ بنیادنانی 1600 خانووبه‌ره له ڕۆژهه‌ڵاتی داگیرکراوی ئۆرشه‌لیم.
جۆ بایدن له دواهه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیسرائیل و ناوچه فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان، له زانکۆی ته‌ل ئه‌بیب گوتی پـێویسته وتووێژه‌کان به‌ره‌و پـێشه‌وه بـبرێن، چونکه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا توندڕه‌وه‌کان ناکۆکیـیه‌کانمان ده‌قۆزنه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وان به‌شـداری له هه‌ر وتووێژێـکدا بکه‌ن ده‌بێت ئیسرائیل پـرۆژه‌ی نیشته‌جێی ئۆرشه‌لیم هه‌ڵبوه‌شـێنێته‌وه.
جۆ بایدت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرئیل بنیامین ناتانیاهو به‌ڵێنی داوه‌تێ که‌وا بۆ تا چه‌ند سـاڵێـک ده‌سـت به‌و پـرۆژه‌یه ناکرێت، ئه‌وه‌ش بوار به ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌دات ماوه‌یه‌کیان له به‌رده‌مدابێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌که.
بڕیاره به‌ڕێز بایدن به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێ‌بکه‌وێت تا له‌وێ وتووێژ له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵادا بکات.