<!-- IMAGE -->
هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد که مه‌رج نیـیه جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌ویش به جینوساید ناسـاندنی کوشـتنی ئه‌رمه‌نیـیه‌کانه له ده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا به ده‌سـتی ده‌وڵه‌تی عوسـمانی تورکیا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته بووه مایه‌ی ناڕه‌زایـیه‌کی توندی تورکیا و ده‌م‌وده‌ست باڵیۆزی خۆی له واشنتن بانگ‌کرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م بڕیاره ته‌واوی کۆنگرس په‌سه‌ندی بکات ئه‌وا په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسـیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا تێـک‌ده‌چێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئانا ئیشـۆ ئه‌ندامی دیموکراتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ویلایه‌تی کالیفۆرنیا کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه.