جێـگری سه‌رۆک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن به‌ڵێنی ته‌واوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاسایشی ئیسرائیل ده‌دات له کاتێـکدا کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی و ئیسرائیل ئاماده‌ی وتووێژی ناڕاسـته‌وخۆ بۆ ئاشـتی ده‌بن.
جۆ بایدن ئه‌مڕۆ دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیسرائیل شیمۆن پـێرێس قسه‌ی کرد. بایدن ده‌بێته کاربه‌ده‌سـتی هه‌ره بڵندی ڕه‌سمی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که سه‌ردانی ئیسرائیل و که‌ناری ڕۆژئاوا بکات له‌وه‌تای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما زیاتر له سـاڵێـکه ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
جێـگری سه‌رۆک کۆمار بایدن ده‌ڵێت ڕێـکه‌وتنێـک له لایه‌ن ئیسرائیل و فهڵهسـتینیـیهکانهوه که ناڕاسـته‌وخۆ ده‌ست به وتووێژه‌کانی ئاشـتی بکه‌ن هه‌لێـکی هه‌ڵکه‌وتوو بۆ پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه.
جێـگری سه‌رۆک کۆمار بڕیاره دره‌نگانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له ڕامه‌ڵڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کۆبێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ گوتیان هه‌ردوولا په‌سه‌ندیان کردووه له ڕێـگای ناوبژی ئه‌مه‌ریکاوه دوای 14 مانگ له نه‌بوونی وتووێژان وتووێژه‌کانی ئاشـتی به‌ڕێوه‌به‌رن.
هیچ ڕۆژێـک دیاری نه‌کراوه به‌ڵام نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیوای ده‌ربڕی که وتووێژه‌کانی ناڕاسـته‌وخۆ وا ده‌کات به زووترین کات پـێشه‌نگی وتووێژه‌کانی ڕاسـتهوخۆبێت.