به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای دا و بووه مایه‌ی گیانلهدهسـتدانی به لایه‌نی که‌م 51 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 71 که‌س.
بومه‌له‌رزه‌که کاتژمێر 4:32 ی سه‌رله‌به‌یانی به کاتی خۆجێی به گوڕی 6.2 به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له گوندی باشورتهی (Başyurtê) سه‌ر به ناوچه‌ی ده‌پا ئهلهزیزێ (Dep’a Elezîzê) دا.
به‌پـێی ناوه‌ندی چاودێری جیۆلۆجی کاندڵیبومهلهرزهکه له قوڵایی 5 کیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویـیه‌وه بووه. به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌که شـاره‌کانی ده‌رسیم، دیاربه‌کر ، مه‌له‌تی، ئێلح، چه‌ولیک، سه‌مسوور و ئه‌رزنجان هه‌ژاند.
تا کاتژمێر 10 ی به‌یانی له ناوچه‌که 40 پاشه‌له‌رزه(aftershock) ڕوویانداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.