عه‌لی حسێن فه‌یلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت کورده فه‌یلیـیه‌کان له بارێـکی ژیانی ناهه‌مواردان و تا ئێسـتا هیچ کارێـکی وه‌هایان بۆ نه‌کراوه تا ئه‌و مهینهتیـیانهی که له سه‌رده‌می ڕژێمی پـێشـوودا به‌سه‌ریاندا هاتبوو که‌م بکاته‌وه. ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت به‌هۆی نه‌بوونی ناسـنامهکانیانهوه که له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا لێـیان سـهندرابوو ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆریان مافی ده‌نگدانیان نیـیه.
هه‌روه‌ها عه‌لی حسێن فه‌یلی ده‌ڵێت کورده فه‌یلیـیه‌کان له ژێر فشـارێـکی زۆردان له به‌غدا و له‌به‌ر گوزه‌رانی ژیانیان و خۆ گونجاندنیان له نێو کۆمه‌ڵی شیعه‌ی زۆری به‌غدا ناچارن هه‌ندێـک جار ده‌نگ به لایه‌نه‌کانی دیکه بده‌ن. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌و قسانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن کورده فهیهلیـیهکان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعه ئاینزان ده‌نگ بۆ لایه‌نه شیعه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به درێژایی مێژووی خه‌باتی ڕامیاری له عێراقدا کورده فه‌یلیـیه‌کان ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوه و ته‌نانه‌ت له سه‌رکردایه‌تی حزبی کۆمۆنیسـتی عێراقدا و بزوتنه‌وه‌ی کوردی له سـاڵانی حه‌فتاکاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:53 خوله‌كه.