زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی گه‌وره له چیلی دا و زیاتر له 300 که‌س به‌هۆی ئه‌م کاره‌سـاته سـروشـتیـیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیانیش به به‌لانی که‌م 1.5 ملیۆن خانووبه‌ره که‌وتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه که هێزه‌که‌ی 8.8 بووه به پـێوانه‌ی ڕخته‌ر بۆته مایه‌ی داڕمانی ژماره‌یه‌ک نه‌خۆشـخانه و هه‌روه‌هاش زیاتر له 200 زیندانیکراو له گرتووخانه ڕایانکردووه به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی له‌و به‌ندیخانه‌یه که‌وتبوو.
هاوکات کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی و کۆمه‌کی بۆ چیلی ڕاگه‌یاندووه.
باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی کردووه به سه‌رۆکی وڵاته‌که‌وه و کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکای بۆ پـێشـنیازکردووه بۆ هه‌وڵه‌کانی بوژانه‌وه.
یه‌کێتی ئه‌وروپاش 4 ملیۆن دۆلاری وه‌ک یارمه‌تی ده‌سـتبه‌جێی بۆ چیلی ته‌رخان کردووه.