Accessibility links

هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌رباره‌ی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران وتووێژ ده‌که‌ن


هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌رباره‌ی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران وتووێژ ده‌که‌ن
هێله‌ری کلنتن و وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌رباره‌ی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران وتووێژ ده‌که‌ن
<!-- IMAGE -->

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ واشـنتن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهۆد باراک کۆبۆوه‌ و په‌یمانی دا فشـاری زیاتر بـبات بۆ سـزایه‌کی نوێی دژ به‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران.

کلنتن گوتی ڕاپـۆرتی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌که‌م جار دانی به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ئێران کار له‌سه‌ر دروسـتکردنی بۆمبێـکی ناوه‌کی بکات. ناوبراو گوتیشی ئێران به‌رپـرسیارێتیـیه‌کانی خۆی به‌جێ ناگه‌یه‌نێت و گوتیشی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان داخوازی چاره‌سه‌رێـکی ئاشـتیـیانه‌ بۆ کێشـه‌ ده‌کات.

جێی باسه‌ ئێران هه‌میشه‌ گوتوویه‌تی به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی به‌ مه‌به‌سـتی ئاشـتیخوازانه‌یه‌. باراکیش لای خۆیه‌وه‌ گوتی ئه‌و سـوپاسی باراک ئۆباما ده‌کات که‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی سـزایه‌کی نوێی دژ به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران داوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG