شیروان شه‌میرانی (نوشیروان سلیمان الشمیرانی) سه‌رۆکی لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له به‌غدا له گفتوکۆیهکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت کشـانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشـتیمانی عێراقی سـاڵح موتڵه‌گ پـێناچێت زۆر کاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌بێت، چونکه لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ناو لیستی ئه‌لعێراقیـیه به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن. ده‌شڵێت به‌ڵام وا دیاره سـاڵح موتڵه‌گ بڕیاری داوه لایه‌نه‌که‌ی به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنی که‌رکوکدا بکات تا هه‌وادارانی له که‌رکوک بـبنه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و پاشـان له په‌رله‌مان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پـرۆژانه بـبنه‌وه که له لایه‌ن کورده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک پـێشـکه‌ش ده‌کرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:17 خوله‌كه.