Accessibility links

ئێران به‌نیازه‌ 2 داموده‌زگای نوێی پـیتاندنی یۆرانیۆم سـازبکات


ئێران به‌نیازه‌ 2 داموده‌زگای نوێی پـیتاندنی یۆرانیۆم سـازبکات
ئێران به‌نیازه‌ 2 داموده‌زگای نوێی پـیتاندنی یۆرانیۆم سـازبکات

ئێران ده‌ڵێت به‌ ته‌مایه‌ 2 داموده‌زگای نوێی پـیتاندنی یۆرانیۆم سـازبکات.

<!-- IMAGE -->

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ میدیای ده‌وڵه‌ت له‌ عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ گوتوویه‌تی کار له‌سه‌ر سـازکردنی داموده‌زگاکان له‌ سـاڵی نوێی ئێرانیـیه‌کان ده‌سـتپـێده‌کات که‌ له‌ 21 ی مانگی سێ‌یه‌.

ئێران له‌ مانگی یازده‌ ڕایگه‌یاند که‌ 10 داموده‌زگای نوێی پـیتاندن سـازده‌کات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای داموده‌زگای ناتانزی که‌ ئێسـتا هه‌یه‌تی له‌و ده‌مه‌ی که‌ وڵاته‌که‌ له‌سه‌ر به‌ربه‌ره‌کانیکردنی داوای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندن به‌رده‌وامه‌.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و هێزه‌کانی دیکه‌ی جیهانی له‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌دان ئامانجی ئێران له‌ په‌ره‌سه‌ندنی کاری پـیتاندن له‌وانه‌یه‌ بۆ سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی‌بێت. تاران سـووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتیـیانه‌یه‌.

واشنتن خه‌ریکی ڕێبه‌رایه‌تیکردنی کۆشـشه‌کانه‌ بۆ داسه‌پاندنی چواره‌مین گه‌ڕی گه‌مارۆکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دژی ئێران سه‌باره‌ت به‌ جموجۆڵه‌ ناوه‌کیـیه‌یکانی.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ژه‌نه‌ڕاڵی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌یڤد په‌تریۆس گوتی ئه‌مه‌ریکا فشـار له‌سه‌ر ئێران زیاد ده‌کات و گوتی هه‌موو ده‌رفه‌تێـکی به‌ ئێران داوه‌ که‌ کێشه‌که‌ به‌ ڕێـگای دیپـلۆماسی چاره‌سه‌ر بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG