له هه‌موو هه‌ڵـبژاردنێـکدا جا له هه‌ر شـوێنێـک بکرێت مه‌سه‌له‌ی مافه سـیڤیلیـیه‌کان دێته پـێشـه‌وه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها وه‌ک مافی ده‌نگدان بۆ هه‌موو تاکێـکی کۆمه‌ڵ به‌ڵـکو له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئایا هه‌موو پـێـکهاته‌کانی کۆمه‌ڵـگا به شـێوه‌یه‌کی چوون یه‌کانه و یه‌کسـانانه ده‌رفه‌تی به‌شـداربوونیان له‌و هه‌ڵـبژاردنه‌دا هه‌یه یان نا.
ئێسـتا عێراق له به‌رده‌م دووه‌م هه‌ڵـبژاردنی سه‌رتاسه‌ری خۆیدایه. به‌پـێی زانیاریه‌کانی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له سه‌رجه‌م زیاتر له 6 هه‌زار کاندیدی به‌شـدار له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا نزیکه‌ی 2 هه‌زاریان له ژنان و ئافره‌تانن.
لێره‌دا پـرسـیار ئه‌وه‌یه به‌شـداری ئه‌و کاندیدانه بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی سێی عێراق به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بگوترێت وڵاته‌که له پـرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و بره‌وپـێدانی مافه سیڤیلیـیه‌کاندایه؟
ئه‌و کاندیدانه‌ی له ڕه‌گه‌زی مێـینه‌ن چه‌ندێ ده‌توانن متمانه‌ی هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان بۆ بوون به ئه‌ندام له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا به‌ده‌سـتبهێنن و ئه‌گه‌ریش بوونه نوینه‌ریان، چه‌ندێ ده‌توانن له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا پـێداگیری له‌سه‌ر داوا و خواسـته‌کانی ژنانی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن؟
یانیش جێی خۆیه‌تی بـپـرسین یان ئه‌و پـرسه بهێنیـنه کایه که ئایا ژنان و ئافره‌تان له عێراقدا چۆن و له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ده‌نگ به هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن تا بـبنه نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:55 خوله‌كه.