وڵاتی نه‌رویژ مافی په‌نابه‌ری داوه‌ته دیـپلۆماتێکی ئێرانی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی سه‌رکوتکردنی ئه‌م دوایـیه‌ی خۆپـیشاندانه‌کانی تاران له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیـیه‌وه، ده‌ستی له پـۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆچبه‌ری نه‌رویژی ده‌ڵێن، محه‌مه‌د ڕه‌زا حه‌یده‌ری و خانه‌واده‌که‌ی رێگه‌ی مانه‌وه‌یان وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاته‌دا پـێـدراوه.
به‌ڕێز حه‌یده‌ری له مانگی رابردوودا وازی له پـۆسته‌که‌ی وه‌ک کونسوڵی گشتی له ئۆسلۆ هێنا و ناوبراو ده‌ڵیت ویژدانی نیگه‌رانی کردبوو، دوای پـێکدادانی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی و خۆپـیشانده‌ران، ئه‌وه‌ی کوژرانی 8 که‌سی له مانگی دوازده‌ی ساڵی پاردای لێکه‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وته‌بێژێکی باڵوێزخانه‌ی ئێرانی له ئۆسلۆ به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پرێسی گوت که محه‌مه‌د ڕه‌زا حه‌یده‌ری درۆزن و هه‌روه‌ها هه‌ل په‌رسته. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه دیپلۆماتی پـێشـووی ئێرانی له ده‌می ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسته‌که‌ی رایگه‌یاندووه و له‌به‌ر مه‌ترسی ژیانی، ناوبراو خۆی شاردۆته‌وه.