به‌رپـرسـانی پاکسـتانی ده‌ڵێن له ئاکامی هاویشـتنی موشه‌کی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایـیدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 3 ملیشـیا له هه‌رێمی خێـڵه‌کی باکوری خۆرئاوای وڵاته‌که‌دا کوژراون، که سێهه‌مین هێرشی له‌و جۆره‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا باڵه‌خانه‌یه‌کی میلیشـیاکان له گوندی تاپی له وه‌زیرسـتانی باکور نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتانه‌وه کرابۆوه ئامانج.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دوو هێرشی تری له‌و جۆره‌ش له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه کرایه‌وه سه‌ر هه‌مان ناوچه له ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه‌دا که کوشـتنی 10 میلیشـیای لێـکه‌وتبۆوه.
جێی باسه ئه‌و ناوچه خێڵه‌کیـیه نیمچه ئه‌تۆمیـیه وه‌ک حه‌وانگه‌یه‌ک بۆ تاڵیبان و ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها میلیشـیاکانی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌قانی به‌کاردێت، که به هێرشه‌کانی ئه‌ودیو سـنووری سه‌ر هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌فغانی تاوانبارکراون.