گه‌وره کاربه‌ده‌سـتی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی تاووتوێی داوای که‌سوکاری ئه‌و 3 شـاخه‌وانه ئهمهریکایییانه ده‌کات تا سه‌ردانیان بکه‌ن له زینداندا.
محه‌مه‌د جواد لاریجانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له جنێڤ به په‌یامنێرانی گوتووه باڵیۆزی سـویسرا له تاران دوو سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م داوایه‌ی داوه به ئۆفیسه‌که‌ی.
سـویسرا نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له تاران چونکه ئه‌مه‌ریکا و ئێران په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسـیـیانهیان نیـیه.
هه‌وره‌ها لاریجانی گوتوویه‌تی ئۆفیسه‌که‌ی ڕێـنمایی کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی و دادوهرانیشی کردووه تا تاووتوێی ئه‌و داوایه بکه‌ن بۆ سهردانیـکردنی ئه‌و سێ هاوڵاتیـیه ئهمهریکایییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا ئه‌و 3 ئهمهریکایییهیان ده‌سـتگیرکرد پاش ئه‌وه‌ی له خاکی عێراقه‌وه چووبوونه ناو ئێرانه‌وه.
تاران ئه‌و 3 شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی به سیخوڕایه‌تیکردن گوناهبارکرد، به‌ڵام که‌سوکاره‌کانیان ده‌ڵێن هه‌رسێـکیان بۆ شـاخه‌وانی چووبوونه ناوچه خودموختاره‌که‌ی کوردسـتانی عێراقه‌وه و له‌وێشه‌وه به هه‌ڵه چوونه‌ته ناو خاکی ئێرانه‌وه.