ئێران ده‌ڵێت خه‌ریکی هه‌ڵسه‌نگاندنی پـێشـنیاری نوێـیه سه‌باره‌ت به سه‌ودایه‌کی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسیا و فه‌ره‌نسـاوه، هه‌رچه‌نده پاریس و مۆسـکۆ نکوڵی له‌وه ده‌که‌ن که هیچ پـێشـنیارێـکی نوێ خرابێته به‌رده‌م ئێرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ILNA له سه‌رۆکی ڕێـکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ده‌گێڕێته‌وه که گوتوویه‌تی پـێشـنیاره‌که ئه‌و کاته گه‌یشت پاش ئه‌وه‌ی که تاران ڕایگه‌یاند خه‌ریکی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆیه‌تی بۆ ئاسـتی 20% به‌رزتر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی بێرنارد ڤالێرۆ ئیدعاکه‌ی سـاڵحی ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت ته‌نیا پـێشـنیاری که به ئێران درابێت ئه‌و پـێشـنیاره‌یه که له مانگی ده‌ی ڕابردوو له لایه‌ن ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیـیه‌وه بووه.
ئێران ئیشـاره‌تی تێکه‌ڵاوی داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا پـێشـنیاره‌که قبوڵ ده‌کات یان نا. سه‌وداکه داوا له ئێران ده‌کات یۆرانیۆم ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکات بۆ پـیتاندنی بۆ ئاسـتی به‌رزتر، ئه‌مه‌ش بۆ وه‌لانانی نیگه‌رانییه‌کانی سه‌باره‌ت به توانای بۆ سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی.