دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ری پـڕ له نه‌فه‌ر له نزیـک برۆکسلی پایته‌ختی به‌لژیک به یه‌کیان دادا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 18 که‌س کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ردوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که که له نێوان 250 بۆ 300 که‌سیان هه‌ڵـگرتبوو له سه‌قایه‌کی به‌فر باریندا له لای ویزگه‌یه‌کی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شـارۆچکه‌ی Buizingen به یه‌کیان دادا که نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای برۆکسله‌وه دوره.
فه‌رمان‌ڕه‌وای هه‌رێمه‌که Lodewijk De Witte به په‌یامنێرانی گوت ڕووداوه‌که له کاتی قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا بووه و پـێده‌چێت شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکیان له لایتی سـووردا ڕۆیشـتبێت و خۆی کێشـاوه به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی تر که به خێرایی هاتووه. پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی هێڵه‌کانی ئاسن ڕایانگه‌یاند 25 که‌س به‌هۆی ڕووداوه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هێشـتا ئامارێـک سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداره‌کان نه‌دراوه و هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری تا پاش نیوه‌ڕۆش هه‌ر به‌رده‌وام‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه لیسـا براینت له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان کاوه کرمانج به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.