سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کاندیده دورخراوه‌کان و هه‌ڵوێسـتی لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر ئه‌ندامی پـێشـووی لیسـتی ئه‌لعێراقیه و ئه‌ندامی ئێسـتای لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی قسه‌کانی شـابه‌نده‌ر ئاماده‌کردووه.
عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر له په‌راوێزی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری عه‌ره‌بی سـووننه یان کورده‌کان به‌شـداریـیان نه‌کردووه له لیسته‌که‌یدا، به‌ڵام ده‌شڵێت وه‌ک پـرهنسیپ لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسا دژی سیسـتمی دابه‌شـکردن و دژی سیسـتمی فیدراڵیـیه و له‌گه‌ڵ دهوڵهتێـکدایه که نێوه‌ند تیایدا به‌هێزبێت و هه‌موو جۆره تایهفهگهرایییهک ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت هه‌موو جۆره گونجاندنێـکی سیاسیـیانه ئه‌وه‌ی له عێراق پـێی ده‌گوترێت ته‌وافوقی سیاسی له لایه‌ن لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاساوه ڕه‌تده‌کرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.