به مه‌به‌سـتی ئه‌وه‌ی به قوڵایی‌یه‌کی زیاتر بچنه ناو ئه‌و ناوچانه‌ی مۆڵگاکانی تاڵیبانی لێـیه، هێزێـکی 15 هه‌زاری ناتۆ بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامه له هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ی خۆی له باشوری ئه‌فغانسـتان.
له‌و هێرشه سه‌ربازیـیه گه‌وره‌یه‌دا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی کشـتوکاڵی شـارۆچکه‌ی مه‌رجا له پارێزگای هێلمه‌ند.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌کـکرسـته‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما له دوایـین هه‌واڵی ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه ئاگادارده‌کاته‌وه.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه به هه‌لیکۆپـته‌ر و ئۆتۆمبیلی زرێپـۆشی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌رجا ده‌سـتیپـێـکردووه.
مه‌زنده ده‌کرێت نزیکه‌ی 1000 یاخیبوو له‌و ناوچه‌یه‌دا خۆیان حه‌شـار دابێت. هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕوبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵـستیـیه‌کی که‌مبوونه‌ته‌وه به‌ڵام توندبوون. ده‌شڵێن هاوکاتی به‌ره‌وپـێشـچوونی هێزه‌کان ئه‌وان به هێمنی و له‌سه‌رخۆ کارده‌که‌ن بۆ پاکـکردنه‌وه‌ی ڕێـگه‌وبانه‌کان له‌و ده‌یان بۆمبانه‌ی چێنراون.
ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه که ناوی (موشـته‌ره‌ک)ی لێـنراوه، واته پـێـکه‌وه، به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت داده‌نرێت له‌وه‌تای حکومه‌تی تاڵیبان له سـاڵی 2001له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.