چل و شه‌ش تابلۆی ڕه‌نگین پـێـکهاته‌ی شه‌شه‌مین پـێشـانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی شـێوهکار شیلان جه‌بار بوو له‌و پـێشـانگا تایبه‌ته‌ی له شـاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا کردوویهتێوه.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له ڕێی ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕه‌وه تابلۆکانم بینی، قه‌واره‌کانیان جیاجیا بوون و گوزارشتکردن بوون له ئه‌زموونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده. جوانی تابلۆکان و به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کان و بزێوی کاره‌کته‌ره‌کانی نێو تابلۆکان، یه‌ک له ئامێزگرتنی سـروشت و گیان له‌م تابلۆیانه‌دا سه‌رنجی ڕاگێشـام و وای لێـکردم به سـوپاس و پـێزانینهوه داوای لێـبکهم بـبێته میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی.
شیلان جه‌بار ده‌ڵێت کاتێـک ته‌مه‌نم 15 سـاڵ بوو ئه‌وه‌نده عاشقی بۆیه و ڕه‌نگ بووم به باوکم گوت ده‌مه‌وێت هه‌وره‌کان بۆیه بکه‌م، باوکم وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی شیلان ده‌ستت به هه‌وره‌کاندا ناگات به‌ڵام ئه‌وه دیواره‌کانه هه‌مووی بکه به بۆیه و ڕه‌نگ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:42 خوله‌كه.
چه‌ند وێنه و تابلۆیه‌کی شیلان جه‌بار
|
|