کاربه‌ده‌سـتێـکی یه‌مه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی شیعه‌ی تاوانبارکرد به پـێشـێلـکردنی ئاگربه‌سـتێـک، پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی چووه قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
جێـگری وه‌زیری ناوخۆی یه‌مه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئه‌لقه‌وسی گوتی به لایه‌نی که‌م سه‌ربازێـک کوژراوه و چه‌ند سه‌ربازێـکی دیکه‌ش برینداربوون له ئه‌نجامی هێرشێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان له ناوچه‌ی سه‌عده. گوتیشی هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان هێرشـیان کردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئه‌ویش.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان هیچ لێـدوانێـکیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح و ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان عه‌بدول‌مه‌لیک ئه‌لحوثی به‌و ئاگربه‌سـته گه‌یشـتن که تیایدا هاتووه سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان باڵه‌خانه حکومیـیه‌کان چۆڵ بکه‌ن و زیندانیـیه‌کان ئازاد بکه‌ن و هێرشه سه‌رسـنووریـیه‌کان بۆ سه‌ر عه‌ره‌بسـتانی سـعودی ڕابگرن، حکومه‌تیش له به‌رامبه‌ردا ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی خۆی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان ڕابگرێت.