Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ده‌توانێت یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی زۆر به‌رز بـپـیتێنێت


ئێران ده‌ڵێت ئه‌و توانای هه‌یه‌ یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـک بـپـیتێنێت که‌ نزیکه‌ی له‌وه‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی پـێویسـته‌. ده‌شڵێت به‌ڵام هیچ نه‌خشه‌یه‌کی بۆ ئه‌و کاره‌ نیـیه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌ گۆڕه‌پانی ئازادی به‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی گوت وڵاته‌که‌یان ده‌توانێت یۆرانیۆم بۆ ئاسـتی 80% بپـیتێنێت، به‌ڵام نایکات چونکه‌ پـێویسـتی پـێی نیـیه‌. گوتیشی ئه‌گه‌ر ئێران نیازی هه‌بێت چه‌کی ناوه‌کی دروست بکات ئه‌وا ڕایده‌گه‌یه‌نێت.

به‌پـێی شـاره‌زایان ئه‌گه‌ر یۆرانیۆمێـک بۆ ئاسـتی 90% پـیتێنرابێت ده‌شێت چه‌کی ناوه‌کی لێ‌دروستبکرێت، بۆیه‌ وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی له‌و جۆره‌ بدات.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتی زانا ئێرانیـیه‌کان یه‌که‌م بڕی یۆرانیۆمی پـیتێنراو به‌ ڕێژه‌ی 20% یان به‌رهه‌م هێناوه‌. گوتیشی پـرۆسه‌ی پـیتاندنه‌که‌ به‌ چاودێری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG