Accessibility links

له‌ ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له‌ باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان 18 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی له‌ باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له‌ ناو ده‌سـته‌یه‌کی پـۆلیسی چاودێریدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌ لانی که‌م 18 پـۆلیس کوژراون.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕێـگه‌ی سه‌ره‌کی عه‌شـره‌ته‌کانی خه‌یبه‌ر ڕوویداوه‌، کاتێـک هێرشبه‌ره‌که‌ به‌ ماشێنێکه‌وه‌ خۆی داوه‌ به‌ ماشـێـنێـکی پـۆلیسـدا و ده‌شڵێن به‌ لانی که‌م 15 که‌سیش بریندارن.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسێتی خۆی له‌و هێرشه‌ خۆکوژیـیه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG