Accessibility links

دادگایه‌کی ئێران حوکمی زیندانی کیان تاجبه‌خش که‌م ده‌کاته‌وه‌


دادگایه‌کی چاوپـیاداخشـانه‌وه‌ ماوه‌ی زیندانیکردنی لێـکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی ئێرانی ئه‌مه‌ریکایی که‌م‌کردۆته‌وه‌ که‌ وه‌ک ده‌گوترێت ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌ ئاژاوه‌گێڕیـیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.

میدیای ئێرانی له‌ زاری پارێزه‌ره‌که‌ی کیان تاجبه‌خشه‌وه‌ ده‌ڵێت دادگا ماوه‌ی زیندانیکردنه‌که‌ی که‌م‌کردۆته‌وه‌ بۆ 5 سـاڵ. به‌ڕێز تاج به‌خش له‌ مانگی ده‌ی ڕابردوودا 12 سـاڵ زیندانیکردنی درا به‌سه‌ردا.

کیان تاجبه‌خشی ئه‌کادیمی به‌ سیخوڕایه‌تیکردن و بنکۆڵـکردنی ئاسایشی نیشـتیمانی ئێران گوناهبارکرابوو و خۆشی نکۆڵی له‌و گوناهبارکردنه‌ کردووه‌.

کیان تاج به‌خش له‌ نێو ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌دا بوو که‌ له‌ سه‌رکوتـکردنه‌کانی پاش سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌سـتگیرکران.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانیـیه‌کی قوڵی ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌ سه‌ره‌تایـیه‌که‌ی ئێران بۆ 12 سـاڵ زیندانیکردنی ئه‌م ئه‌کادیمیه‌ ئێرانیـیه‌ ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG