باڵێوزی عێراق له ئۆردن ده‌ڵێت حکومه‌تی ئوردن ڕێـگه‌ی داوه به لایه‌نی که‌م 10 بنکه‌ی ده‌نگدان له وڵاته‌که‌ی بکرێته‌وه، تاکو ئه‌و عێراقیـیانه‌ی له‌وێ ده‌ژین بتوانن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یاندا ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌عد ئه‌لحه‌یانی گوتی ئوردن ڕازی بووه که‌وا عێراق بنکه‌ی ده‌نگدان له شـاره گه‌وره‌کاندا بکاته‌وه، له‌وانه عه‌مـمان و ئربد. گوتیشی به‌پـێی قسه‌ی ئوردنیـیه‌کان مه‌زه‌نده دکرێت نزیکه‌ی 450 هه‌زار عێراقی هه‌نووکه له ئوردن بژین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز حه‌یانی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ره‌نسی گوت خشته‌که وا دانراوه له 5 و 6 ی مانگی سێ عێراقیـیه‌کانی دانیشـتووی ئوردن ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن، واته ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی له ناو عێراقدا پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌بچێت. گوتیشی پـێویسته ئه‌و عێراقیـیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن پاسـپـۆرت و ناسـنامه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن.