چاودێرانی ئه‌وروپایی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئۆکرانیا ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌و وڵاته‌دا به‌ڕێوه‌چوو ڕوون و ئاشـکرا و ڕه‌وا بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری له ئه‌وروپا OSCE ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان نیشـان ده‌ده‌ن ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆنی ئۆکرانی ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ به جیاوازیـیه‌کی که‌م سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
به جیاکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌رده‌که‌وێت به‌ڕێز یانۆکۆڤیچ که سه‌ر به ڕووسیایه له 48% ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه و خانم یولیا تایمۆشینکۆ که ئێسـتا سه‌رۆک وه‌زیره 46% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری له ئه‌وروپا هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به‌رز نرخاند و گوتی به شـێوه‌یه‌کی دیموکراتیـیانه به‌ڕێوه‌چووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا خانم یولیا دانی به شـکسـتهێنانی خۆیدا نه‌ناوه.