سه‌رۆکی ئێران فه‌رمانی به ئاژانسی ئه‌تۆمی وڵاته‌که‌ی داوه که‌وا ده‌سـت‌بکه‌ن به پـیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاته‌که‌یان بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له لێـدوانێـکیدا که له ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه په‌خش کرا گوتی ئه‌و داوای له عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌که‌ی کردووه ده‌ست‌بکه‌ن به پـیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی 20%. بڕیاره یۆرانیۆمه‌که وه‌ک سـووته‌مه‌نی بۆ ڕیاکتۆرێـکی ناوه‌کی بۆ توێژینه‌وه به‌کاربێت.
ئێران و کۆمه‌ڵی زلهێزانی جیهان به پاڵپشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر سه‌ودایه‌ک وتووێژده‌که‌ن بۆ ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی ئاسـت نزم پـیتێنراوی ئێران بۆ ده‌ره‌وه و له‌وێ بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر بـپـیتێنرێت و پاشـان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئێران. هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتی ئێران ئاماده‌یه یۆرانیۆمی خۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکات.
ئه‌م دوایـین لێـدوانه‌ی سه‌رۆکی ئێران پاش ئه‌وه هات که وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس داوای له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد پـێـکه‌وه کار بکه‌ن بۆ فشـارخسـتنه سه‌ر ئێران تا ده‌ست له خواسـته ناوه‌کیـیه‌کانی هه‌ڵبـگرێت. به‌ڕێز گه‌یتس ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له ڕۆما به په‌یامنێرانی گوت هێشـتا کات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سـزاکان کار بکه‌ن.