Accessibility links

دوو ته‌قینه‌وه‌ شـاری‌ که‌راچیی پاکسـتان ده‌هه‌ژێنێت


ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ڕایانگه‌یاند له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌شـاری که‌راچی به‌نده‌ری باشـوری وڵات به‌ لای که‌م 22 که‌س کوژران.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ به‌سه‌ر پاسێـکدا ڕوویدا له‌ گه‌ڕه‌کێـکی شیعه‌نشیندا و ده‌رئه‌نجام به‌ لای که‌م 12 که‌س کوژران و 40 که‌سی تریش برینداربوون.

پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که‌ به‌هۆی مۆتۆر سایکلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ ڕوویدا.

پاشـان ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک ڕوویدا که‌ هه‌ندێـک برینداری ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌می تیادا چاره‌سه‌ر ده‌کران و ده‌رئه‌نجام به‌ لای که‌م 8 که‌س کوژران.

شـایانی باسه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ی دوایـیدا توندوتیژی نه‌ژادی له‌ شـاری که‌راچی به‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و به‌ لای که‌م 26 که‌س تیایدا کوژراوه‌.

پـێده‌چێت شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌ نێوان چالاکوانانی پارته‌ سیاسیـیه‌ ڕکه‌به‌ره‌کان ڕووی دابێت که‌ بریتین له‌ بزووتنه‌وه‌ی قه‌ومی موته‌حید و پارتی نیشـتیمانی عه‌وام ئه‌وه‌ی پـشـتیوانی له‌ که‌مایه‌تیـیه‌کان به‌ده‌ست‌ده‌هێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG