گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌ڵێت به‌م زووانه کۆماری ئیسلامی ئێران 9 که‌س له‌وانه‌ی به ئاژاوه‌گێڕ گوناهبارکراون له‌سێداره ده‌دات به‌هۆی ئه‌و پهیوهندیـیانهی هه‌یانبووه به پـشێویـیهکانی پاش هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی مانگی شه‌شی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی فارس له زاری ئیبراهیم ڕهیسییهوه ده‌ڵێت بێ له‌و 2 که‌سه‌ی هه‌فته‌ی پـێشـوو له‌سێداره‌دران 9 که‌سی تریش په‌یوه‌ندیـیان هه‌بووه به ڕێـکخراوه‌کانی دژه شـۆڕشی ئیسلامیـیه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌ڵێن محه‌مه‌د ڕزا عه‌لی زه‌مانی و ئاره‌ش ڕهحمانپـور که دوو چالاکوانی ئۆپـۆزسـیۆن بوون له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌سێداره‌دران. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاربووه جودابیرانی ئێرانی له‌سێداره بدرێن له‌وه‌تای ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی له ئاکامی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئهحمهدینهژاد بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌سـتیانپـێکرد.
ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌و دوو جودابیره به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌ش ده‌سـتگیرکرابوون و پـێش ناچێت په‌یوه‌ندیـیان به خۆپـیشـاندانهکانهوه هه‌بووبێت، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت هه‌ردووکیان دانیان به‌وه‌دا ناوه پـیلانیان هه‌بووه بۆ کوشـتن و ته‌قاندنه‌وه بۆ ڕێـکخراوی ئه‌نجومه‌نی پاشـایه‌تی ئێران.