بڕیاره له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه تا 11 ی مانگی دوو له ئێران مه‌راسیمی تایبه‌ت به بۆنه‌ی 31 هه‌مین سـاڵیادی شـۆڕشی ئیسلامی سـازبکرێن. هاوکات ئۆپـۆزسیۆنی سه‌وز داوا له لایه‌نگرانی خۆی ده‌کات خۆپـیشـاندانی سه‌رتاسه‌ری له ئێران‌دا سـازبکه‌ن.
عه‌لی که‌ریمی نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ئێران له‌وه ده‌رچووه که له ده‌ستی چه‌ند سهرکردهیهکدابێت که له کۆنه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ما و کۆڵه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا بوون. ده‌شڵێت به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه داخوازیـیه‌کانی جه‌ماوه‌ر زۆر له‌وه زیاتر و ڕادیکاڵ تره که ئه‌و سه‌رکردانه داوای ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.