کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی ناتۆ و له‌شـکری ئه‌فغانی هاوپه‌یمانیاندا ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا 4 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوژراون و به لایه‌نی که‌م 6 ی تریش برینداربوون.
وته‌بێژێـکی هه‌رێمی وارداک شـاهیدوڵڵا شـاهید ڕایگه‌یاند هێزه‌کان له پاش ئۆپه‌راسـیۆنێـکی له‌شـکری له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌سـتیان کرد به ته‌قه‌کردن له یه‌کتر.
ئه‌سۆشێتد پـرێس ڕایگه‌یاندووه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی ئه‌و ڕووداوه‌ی شه‌رمه‌زار کردووه و داوای کردووه به‌رپـرسـانی ڕووداوه‌که بدرێنه دادگا پاش لێـکۆڵینه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن ئه‌وان له ڕووداوه‌که دهکۆڵـنهوه و هیچ زانیاری زیاتریان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.