خانه‌ی سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا قانونێـکیان په‌سه‌ندکردووه بۆ توندکردنی سـزاکانی سه‌ر ئێران وه‌کو گوشـارێـک بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ڕابگرێت.
ئه‌و قانونه که دوێنێ پـێـنجشه‌ممه په‌سه‌ندکرا له دژی ئه‌و کۆمپانیایانه‌یه ئه‌وانه‌ی به‌نزین بۆ ئێران ده‌نێرن له پـێناو به‌رفراوانکردنی پاڵاوگاکانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌دا.
به گوێره‌ی ئه‌و قانونه بڕیاره ئه‌و کۆمپانیایانه قه‌رز و کۆمه‌کی تری دارایی داموده‌زگا ئه‌مه‌ریکیـیه‌کانیان لێ‌زه‌ودبکرێت.
هه‌رچه‌نده ئێران وڵاتێـکی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی خاوه، به‌ڵام 40% ی پـێداویسـتیـیه‌کانی له به‌نزین له ده‌ره‌وه ده‌کڕێت له‌به‌ر که‌می توانای پاڵاوگاکانی.
پـێشـووتر خانه‌ی نوێنه‌رانی کۆنگرس قانونێـکی هاوشـێوازیان ده‌رکردبوو و هه‌ر بۆیه پـێویسـته جیاوازیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو قانونه تاووتوێ بکرێن به‌ر له ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ سه‌رۆک باراک ئۆباما بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بکات.
شـایانی باسه له ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سێ بڕیاری سـزادانی له دژی ئێران ده‌رکردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێران واز له پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کاربهێنرێت.