له‌شـکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند که‌وا هێزی ئه‌مه‌ریکی له‌گه‌ڵ له‌شـکری عێراقی و سه‌ربازی کوردی عێراق له ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان له باکوری عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه، له هه‌وڵێـکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی نێوان عه‌ره‌بی سـووننه و کورد.
کۆمانداری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی هێزی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی و کوردی عێراق له 70% پـلانه‌کانی خۆیان بۆ مهشـقکردن هێزه هاوبهشـهکان و دامه‌زراندنی خاڵی پـشـکنین ته‌واوکردووه.
جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت ئامانج له ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه پاراسـتنی هاوڵاتیانی عێراقیـیه له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌لقاعیده و گرووپی دیکه‌ی چه‌کدار. گوتیشی ئه‌و گرووپانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناکۆکیـیه سـیاسیـیه‌کانی نێوان عه‌ره‌بی سووننه و کورد بقۆزنه‌وه بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌ژادی.
کورده‌کانی عێراق ده‌یانه‌وێت پارێزگای که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و چه‌ند به‌شێـکی هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و دیاله بـبن به به‌شـێـک له هه‌رێمه ئۆتۆنۆمیـیهکهیان.
عه‌ره‌به سـووننه‌کان و تورکمانه‌کانی که له‌و ناوچه ناکۆکی لهسهرانهدا ده‌ژین دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ن و ده‌یانه‌وێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا بمێنـنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌و داوا له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات که به ڕێـگای ئاشـتیـیانه کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کێشه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ مه‌سـعود بارزانی کۆده‌بێته‌وه. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی شه‌وی دووشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کۆبۆوه. سه‌رۆک ئۆباما پـشـتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ پاراسـتن و ئاسووده‌یی و ئۆتۆنۆمی هه‌رێمی کوردسـتان ڕاگه‌یاند له چوارچێوه‌ی عێراقێـکی یه‌کگرتوودا.