ڕاوێژکارێـکی پـێشـووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێرشی سـاڵی 2003 ی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر عێراق کارێـکی ناقانونی بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له له‌نده‌ن مایکڵ وود له لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق ئه‌م لێـدوانه‌ی دا و گوتیشی به‌کارهێنانی هێز له دژی عێراق له سـاڵی 2003 دا به پـێچه‌وانه‌ی قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی کراوه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـگه‌ی به په‌رپاکردنی ئه‌و شه‌ڕه نه‌داوه.
ئێلیزابێث ویلمشورست که جێـگری مایکڵ وود له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کاتی خۆی له سـاڵی 2003 دا دهسـتیلهکارهکهی کێشـایه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ناردنی هێزی وڵاته‌که‌ی بۆ شه‌ڕی عێراق. بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌ویش گه‌واهی خۆی بدات.
سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی به‌ریتانیا تۆنی بلێر که بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ڕوبه‌ڕووی لێـپـرسینه‌وه بـبێت، ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ بڕیاری لادانی سه‌دام حسێنی دیکتاتۆره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیشی نه‌بووبێت.