Accessibility links

عه‌دنان ئه‌لدلێمی ده‌ڵێت عه‌ره‌بی سـووننه‌ به‌شـداریـیه‌کی به‌رچاو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ده‌که‌ن


سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌که‌ی ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه‌ و دادوه‌ری بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 500 کاندید له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌دنان ئه‌لدلێمی سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوق کردووه‌ و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌کانی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌.

ئه‌لدلێمی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێسـتا له‌ عێراقدا ڕووده‌دات ئاڵۆزیـیه‌کی سـیاسیـیه‌ که‌ جێـی نیگه‌رانیـیه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌کان مه‌ترسیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات، وه‌ ده‌شڵێت هیچ متمانه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراقی نابێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو لایه‌ک دڵنیا نه‌بن له‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان به‌پـێی ڕێوشـوێنه‌ دیموکراتیـیه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن و هه‌روه‌هاش ڕوونی و ئاشـکرایی ته‌واویان ده‌وێت له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا.

پاشـان ئه‌لدلێمی پـێی‌وایه‌ بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان کارێـکی گونجاو نیـیه‌، وه‌ک هه‌ندێـک له‌ سه‌رکرده‌ عه‌ره‌به‌ سـوونـنه‌کان داوایان کردووه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاره‌که‌ی لیژنه‌ی لـێپـرسینه‌وه‌ و دادوه‌ری جێبه‌جێ کرا. ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش په‌سه‌ندکرا کۆمه‌ڵـگای عه‌ره‌بی سـووننه‌ له‌ عێراق به‌شـداریـیه‌کی به‌رچاویان ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:43 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG