سه‌رۆک کۆماری ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ڕه‌نگه یۆرانیۆمی ئاستی به‌رزی به‌رهه‌م بهێنێت ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا نه‌یه‌وێت په‌سه‌ندی به‌رنووسێـکی ئێران بکات که له به‌رامبه‌ر به‌رنووسه‌که‌ی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه.
ئاژانسی په‌یامنێری ئێران گوته‌ی ئهحمهدینهژاد ده‌هێنێته‌وه که ده‌ڵێت ئه‌و خه‌به‌ری باشی سه‌باره‌ت به زاخکردنی یۆرانیۆمی پـێـیه که له 31 هه‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران باسی لێـده‌کات.
به‌پـێی پـلانێـک که ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی پـشـتیوانی لێـده‌کات پـێویسـته ئێران 80% یۆرانیۆمی پـله نزمی خۆی بۆ ڕووسیا و فه‌ره‌نسا بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی وهپـرۆسهی بخه‌ن.
ئه‌و به‌رنووسه‌ی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و په‌سه‌ندی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر خاکی خۆی کردووه و هه‌موو یۆرانیۆمی خۆشی یه‌کجار بۆ ده‌ره‌وه واته بۆ وڵاته‌کانی ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا نانێرێت.