دلێر زاخۆیی چاودێری سیاسی له دانیمارک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت بن لادن پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگیـیه‌ی له ناو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا نه‌ماوه ده‌یه‌وێت به‌و په‌یامه پـێـیان ڕابگه‌یه‌نێت که‌وا ئه‌وان هێشـتا ماون و هه‌موو کاتێـک ده‌توانن گورز له ئه‌مه‌ریکا بوه‌شێنن. ده‌شڵێت بن لادن ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ک پاڵه‌وانی نوێی جیهانی عه‌ره‌بی پـیشـان بدات کاتێـک باس له‌وه ده‌کات ئه‌مه‌ریکا ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت تا پـشـتیوانی له ئیسرائیل بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:43 خوله‌كه.