Accessibility links

گۆردن بڕاون به‌ر له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت


کاربه‌ده‌ستان له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێن گۆردن بڕاونی سه‌رۆ‌ک وه‌زیرانی وڵاته‌که‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی عێراق ئاماده‌ی لێپـێچینه‌وه‌ی گشتی ده‌بێت به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی داهاتوو.

به‌ڕێز بڕاون وهه‌روه‌ها وه‌زیرانی باڵای دیکه‌ی به‌ریتانی ده‌ڵێن، لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی داگیرکردنی عێراق له‌ ساڵی 2003 دا، ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌ریتانیا ئاشکرا ناکرێت. ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست دوور بێت له‌ سیاسه‌تی حیزبی.

سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی به‌م دوایـیه‌ نامه‌ی بۆ سه‌رۆکی لێکۆڵه‌ره‌وان جۆن چیڵکۆت نووسیوه‌ و تیایدا ئاماده‌ی خۆی بۆ گه‌واهیدان ده‌ربڕیوه‌ له‌ هه‌ر کاتێکدا ئه‌و ده‌یه‌وێت.

شایانی باسه‌ له‌ ده‌می داگیرکردنی عێراقدا گۆردن بڕاون‌ وه‌زیری دارای بوو. ناوبراو وا ڕوبه‌رووی ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆ بڕیاری له‌مه‌ڕ خه‌رجیه‌کانی به‌رگری ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ڕێگربووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ له‌شکریه‌کانی به‌ریتانیا له‌ عێراق.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی له‌ سێی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام ئاشکرا نیـیه‌ که‌ ئایا گۆردن بڕاون که‌ی گه‌واهی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG