Accessibility links

ڕووسیا مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ پـێشـنیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی مه‌خابن ده‌رده‌بڕێت له‌مه‌ڕ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ پـێشـنیازی پـشـتیوان‌لێـکراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی ئێرانی تاوه‌کو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بپـیتێنرێت.

ئه‌م وته‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌و ده‌مه‌دایه‌ هه‌ردوو له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین ئاماژه‌ی پـیاده‌کردنی هه‌ڵوێستی توند ده‌ده‌ن بۆ گوشـارخستنه‌ سه‌ر تاران، هه‌رچه‌نده‌ چین نابه‌دڵه‌ له‌ سه‌پاندنی سـزای زیاتر له‌سه‌ر ئێران.

له‌ میانه‌ی گوته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانێت وتووێژ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سـزای ئێران بکات، به‌ڵام ئه‌و واته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌ڵێنی پـشـتگیری له‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ناکات.

هاوکات هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ نیازه‌ گوشـاری زیاتر بخاته‌ سه‌ر تاران و ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌و نیازه‌مان پاشگه‌ز نابینه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ خانم هێله‌ری ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی خۆی له‌ واشـنتن ڕاگه‌یاند له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نوێی یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی ده‌یڤد میلیباند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG