Accessibility links

حکومه‌تی هایتی به‌ نیازه‌ 400 هه‌زار که‌س له‌ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ له‌ شـوێنی نوێ نیشـته‌جێ بکات


کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی هایتی ده‌ڵێن نزیکه‌ی 400 هه‌زار هاوڵاتی ئاواره‌بووی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و گونده‌ نوێـیانه‌ی بڕیاره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌ختی وێرانبوو بونیادبنرێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌ به‌رپـرسـانی هایتی گوتیان ئه‌وان ئامارازه‌کانی گواسـتنه‌وه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ دابین ده‌که‌ن و هیواش ده‌خوازن به‌ زووترین کات ده‌ست به‌ گواسـتنه‌وه‌یان بکه‌ن.

مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت بومه‌له‌رزه‌که‌ی هێزه‌که‌ی 7.1 بوو نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن که‌سی ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ کردبێت. هاوکات زیندووماوانی کاره‌سـاته‌که‌ ئه‌وانیش ژیان له‌ نێو که‌مپه‌ قه‌ره‌باڵـغه‌کاندا به‌سه‌ر ده‌بن ئه‌وانه‌ی ئاوده‌سـت و شـوێنی خۆشـتنیان تێدایه‌ یان هه‌ر نیـیه‌.

دوێنێ له‌شـکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند به‌نده‌ری وێرانبووی پایته‌ختی خسـتۆته‌وه‌ گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ پـێناو چاکـکردنی ڕه‌وشی گه‌یاندنی کۆمه‌ک بۆ قوربانیـانی بومه‌له‌رزه‌که‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی دۆگڵاس فره‌سه‌ر گوتی پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌و به‌نده‌ره‌ی خراوه‌ته‌وه‌ گه‌ڕ ڕۆژانه‌ پـێشـوازی له‌ نزیکه‌ی 150 باری کۆمه‌کی فریاگوزاری بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG