Accessibility links

دکتۆر خالید خه‌یاتی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی ئێران و کێشه‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ ده‌دوێت


شه‌ممه‌ی ڕابردوو نوێنه‌رانی شه‌ش زل‌هێزی جیهان که‌ بریتین له‌ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له‌ نیویۆرک کۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی. ئه‌وه‌ی به‌دی کرا چین نوێنه‌رێـکی ئاسـت نزمی دیپـلۆماسی ڕه‌وانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ کرد و به‌ هیچ ئه‌نجامێـک نه‌گه‌یشـتن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێبه‌ری باڵای ئاینی ئێران ئه‌یه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی گوتی ئێران له‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌ی بێگانه‌ به‌ یه‌کگرتوویی ده‌مێنێته‌وه‌. خامه‌نه‌ئی ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له‌ کاتێـکدا ده‌سـتگیرکردنی لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسـیۆن و دادگایی‌کردنیان به‌رده‌وامه‌.

سه‌باره‌ت به‌م دوو مه‌سه‌له‌یه‌ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆسـتای زانسته‌ سـیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی لینشۆپـینگی‌ سوید کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:47 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG