بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزی دیکه هایتی هه‌ژاند و خانووبه‌ره و باڵه‌خانه‌کانی له‌رانده‌وه و هه‌روه‌ها ترسی خسـته نێو دڵ و ده‌روونی هاوڵاتیـیان، ئه‌مه‌ش به 8 ڕۆژ دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی که هێزه‌که‌ی 7 پـله بوو به پـێوه‌ری ڕێـخته‌ر و وڵاتی هایتی وێرانکرد.
سه‌باره‌ت به بومه‌له‌رزه نوێـیه‌که زه‌وی ناسـانی ئه‌مه‌ریکایی گوتیان هێزی له‌رزینه‌که 6.1 پـله بووه به پـوهری ڕێـخته‌ر و چه‌قی زه‌وی لهرزهکهش 59 کیلۆمه‌تر له پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌خته‌وه دوربووه، به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتێـکی ده‌سـتبه‌جێی په‌یوه‌ست به ئاسـتی کاولکاری و زیانی گیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له ئارادا نیـیه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆی هایتی له‌و ده‌مه‌دا بوو هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامن بۆ هاوکاریکردنی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی هه‌فته‌ی پـێشـووی هایتی زیانی گیانی و ماڵیـیان لێـکه‌وتووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌شـتی زیاتر ڕه‌وانه‌ی هایتی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شـداری له ئه‌رکی چاکـکردنه‌وه‌ی وێرانکاری ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌دا بکه‌ن، له‌وانه که‌شـتیـیه‌کی ئهمهریکایییه که بۆ پاکـکردنه‌وه‌ی داروپه‌ردوی نێو ئاوی به‌نده‌ری سه‌ره‌کیـیه له پایته‌خت.
وێرانی داڕماوی نێو به‌نده‌ره‌که ڕێـگربووه له به‌رده‌م که‌شـتیـیه‌کانی پـڕ باری خۆراک و پـێداویسـتی کرنگ که بتوانن باره‌کانیان دابگرن.
دوێنێ فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ری ئه‌مه‌ریکایی له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی وێرانبووی پایته‌ختی هایتی نیشـتنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی تێدا نیشـته‌جێ بکه‌ن و هه‌روه‌ها کۆمه‌کی فریاگوزاریش بگهینـنه پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌خت.