Accessibility links

سـاڵح نیکبه‌خت ده‌رباره‌ی دادگایی‌کردنی لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسـیۆن له‌ ئێران ده‌دوێت


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران 16 خۆپـیشـانده‌ری ئۆپـۆزسـیۆن ده‌خاته‌ به‌رده‌م دادگا، له‌وانه‌ی له‌ خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی عاشـورای مانگی ڕابردوودا به‌شـداریـیان کردبوو.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌کان و ڕاگه‌یاندنه‌کانی دادپارێزانی ئێرانی ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی دادگایی‌ده‌کرێن ڕووبه‌ڕووی تاوانی دژایه‌تی‌کردنی یه‌زدان و پـێغه‌مه‌به‌ر ده‌بنه‌وه‌. ئاسـتی سـزادانیش له‌سه‌ر تاوانی له‌م شـێوه‌یه‌ ده‌گاته‌ سـزای مردن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له‌ قاهیره‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی و پاشـان هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر سـاڵح نیکبه‌خت گفتوگۆی کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.

XS
SM
MD
LG