Accessibility links

نه‌گین شه‌یخولئیسلامی بڕیاری له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هویی مه‌حکوم ده‌کات


به‌ پـێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران، دادگای شۆڕشی تاران بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ سه‌ر به‌ندکراوێکی کورد، شیرین عه‌له‌م هویی داوه‌ که خه‌ڵکی شاری ماکۆیه‌. دادگاکه‌ تاوانی "دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا" ی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و به‌ندکراوه‌ ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌یه‌.

ڕێکخراوه‌که‌ وته‌ی وه‌کیڵی شیرین دێنیته‌وه‌ که‌ گوتوویه‌تی مانگی جۆزه‌ردانی 1387 ی هه‌تاوی دادگای شۆڕش بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بۆ سه‌ر ناوبراو دابوو، به‌ڵام دادگای شۆڕش چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ شیرین ده‌رکردووه‌.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژنانی ئازه‌رمێهری و سه‌رۆکی مافی مرۆڤی کورد له ئۆرۆپا، نه‌گین شه‌یخولئیسلامی له وتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نانه‌ت به‌ پـێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG