Accessibility links

عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌سه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ بڕایه‌وه‌


دادگایه‌کی عێراق حوکمی له‌سـێداره‌دانی بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بڕیـیه‌وه‌ له‌سه‌ر کیمابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌ی‌ تیایدا به‌ هه‌زاران له‌ خه‌ڵـکی بێ‌تاوانی ئه‌و شـاره‌ به‌ گازی ژه‌هراوی خنکێنران.

دادگای باڵای تاوانه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ و له‌ دواهه‌مین دانیشـتنی له‌ که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا سـزای بۆ به‌رپـرسـانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌رکرد.

هه‌روه‌ها دادگاکه‌ بۆ هه‌ریه‌ک له‌ سوڵتان هاشم وه‌زیری پـێشـووی به‌رگری و سابیر عه‌زیز ئه‌لدوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵـگری سه‌ربازی حوکمی 15 سـاڵ زیندانی ده‌رکرد، بۆ فه‌رحان موتڵه‌گ ئه‌لجبوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ناوچه‌ی باکوری عێراقیش 10 سـاڵ زیندانی.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG