ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6 ووڵاتی زل‌هێزی جیهانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراو له شاری نیویۆرک ئاماده ده‌بن به مه‌به‌ستی تاوتوێ‌کردنی سـزای زیاتر دژ به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
مه‌به‌ست له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا فشار خستنه سه‌ر ئێرانه تا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوساندن و ئه‌و پـیشنیازه په‌سه‌ند بکات که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی لێ‌ده‌کات، تا زۆربه‌ی یۆرانیۆمی که‌م پـیتێنراوی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بکرێت به سووته‌مه‌نی پـێویست بۆ ڕیاکتۆری لێکۆڵینه‌وه‌ی ناو‌کی.
ئێران دوا مۆڵه‌تی نا ڕه‌سمی ڕۆژی 31 ی مانگی 12 ی له‌ده‌ست دا بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پێشنیازه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندبوو داوای سزای زیاتر ده‌کات بۆ سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران.
پـێنج له‌و ولاتانه‌ی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ده‌که‌ن وه‌کو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، فه‌ره‌نسا، به‌ڕیتانیا، ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا دیپلۆماتی ئاست به‌رزیان ده‌نێرنه کۆبوونه‌وه‌که، به‌ڵام چین گوتویه‌تی شاندێکی ئاست نزم ده‌نێرێت.
شایانی باسه چین دوو دڵه له پشتیوانی‌کردن له سزای زیاتر و ده‌ڵێت پـێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام‌بێت له‌سه‌ر بژاره‌ی دیپلۆماسی.